زانیاری نوێ سەبارەت بە گەڕانەوەی تیمی یەكێتی بۆ كۆبوونەوەكانی حكومەتی هەرێم


تیمی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بڕیاریان داوە بگەڕێنەوە كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی وەزیران و رەنگە رۆژی یەكشەممەش كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بكرێت.

بەپێی زانیارییەكانی (سپی)، ئێوارەی ئەمڕۆ بەسەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان (ماوە درێژكراوە) تیمی یەكێتی لە دەباشان لە سلێمانی كۆبوونەتەوە و بڕیار دراوە تیمی یەكێتی بگەڕێنەوە كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی وەزیران.

هەر بەپێی زانیارییەكان، بریاربوو سبەی چوارشەممە كۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیران بكرێت، بەڵام بەهۆی گەرانەوەی تیمی یەكێتی كۆبوونەوەكە دواخرا بۆ یەك شەممە.

بڕیارە رۆژی پێنجشەممەش شاندی یەكێتی بە سەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی و شاندێكی حیزبی بەشداری لە رێوڕەسمی كردنەوەی مۆزەخانەی بارزانی لە دەڤەری بارزان دەكەن.



 
هەر بەپێی زانیارییەكان، رۆژی پێنجشەممە شاندی یەكێتی بە سەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی و شاندێكی حیزبی بەشداری لە رێوڕەسمی كردنەوەی مۆزەخانەی بارزانی لە دەڤەری بارزان دەكەن.



PM:11:05:09/05/2023