بڕیاره سبه‌ینێ مۆزه‌خانه‌ی نیشتمانی بارزانی له ناوچه‌ی بارزان بكرێته‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌یش چه‌ندین میوان له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ، عێراق و ده‌ره‌وه به‌شداری له رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی مۆزه‌خانه‌كه ده‌كه‌ن.
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان (ماوە بۆدرێژکراوە)، له كاتی پێشوازیكردن لە میوانانی کردنەوەی مۆزەخانەی نیشتمانی بارزانی ڕایگەیاند" سبه‌ی ئیڤێنتێكمان ده‌بێت و به‌كردنه‌وه‌ی مۆزه‌خانه‌یه‌ك كه قسه ده‌كات و نیشانده‌ری مێژووی ئێمه‌یه، كه ئێوه هاوكارمان بوونه له بونیاتنانی".
وتیشی" به‌ره‌وپێش چوونی گه‌وره بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانمان له‌گه‌ڵ به‌غداد ده‌بیندرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد" بارزان لانیكه‌م ١٦ جار وێران بووه، دووباره بونیاننراوه‌ته‌وه، بۆیه ئێمه سبه‌ی ده‌چین سه‌ردانی ئه‌و مۆزه‌خانه‌یه ده‌كه‌ین، باس له مێژووی خه‌ڵكی ئێمه ده‌كات كه له كوێ ده‌ستمان پێكرد و ئه‌مڕۆ له‌كوێین".
بەپێی زانیارییەکان، بۆ رێوڕەسمی کردنەوەی (یادگەی نیشتمانی بارزانی) قوباد تاڵەبانی بانگهێشتکراوە و بڕیارە بەشداری ڕێوڕەسمەکە بکات کە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت.