بەشی چوارەمی زنجیرە درامای گەردەلول دەستپێدەکات

بڕیارە بەشی چوارەمی درامای گەردەلول بە کارەساتی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەی شەهید دەستپێبکاتەوە. 

لەمبارەیەوە نوخشە ناسیح قائیمقامی هەڵەبجە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاویكردەوە، لە دیوانی قائیمقامیەت پێشوازیمان کرد لە (جەلیل زەنگەنە) دەرھێنەر و تیمی درامای گەردەلول، بەشی چوارەمی دراماکە لە ئایندە لە ھەڵەبجە تۆمار دەکرێت و باس لە کارەساتی کیمیابارانی تێدا دەبێت.

درامای گەردەلول یەکێک بوو لە دراما پڕبینەرەکانی هەرێمی کوردستان و لەلایەن هونەرمەند جەلیل زەنگەنەوە سێ وەرزی لێ بەرهەمهێندرا کە باسی مێژووی خەباتی خەڵك و حزبەكانی هەرێمی كوردستان لە شاخ و ژیانی خەڵك لە سەردەمی دەسەڵاتی حكومەتی بەعس دەکات.


AM:09:22:11/05/2023