شایستە داراییەکانی گەنمی جوتیاران دەدرێت


وەزارەتی دارایی عێراق دەستدەکات بە جێبەجێکردنی بڕیارێكی سودانی لەبارەی شایستە داراییەكانی جوتیارانەوە.

لە راگەیاندنێکی كۆمپانیای گشتیی بازرگانیی دانەوێڵە ئاماژە بۆ ئەوە دەکرێت هەموو ١٠ رۆژ جارێك وەزارەتی دارایی ٥٠٠ ملیار دینار دەدات بە وەزارەتی بازرگانی، بۆ ئەوەی پارەی گەنمی جوتیاران بدات و وەرگرتنی پارەكان دوانەكەوێت.

حەیدەر گەرعاوی بەڕێوەبەری كۆمپانیای گشتیی بازرگانیی دانەوێڵەی عێراقەوە لەو راگەیەندنەدا  بڵاویکردۆتەوە" حكومەت سوورە لەسەر دوانەكەوتنی دابەشكردنی شایستەی دارایی جوتیاران و تا ئێستا دوو جار لە ٥٠٠ ملیار دینار پارەیان لە وەزارەتی دارایی وەرگرتووە و چاوەڕوانی سێیەم بڕەپارەن.

بە هاوئاهەنگی لەگەڵ خەرجکردنی پارە بۆ جوتیاران، جوتیارانی هەرێمیش لەگەڵ جوتیارانی تری عێراقدا پشکی شایستەی دارایی خۆیان وەردەگرن.



PM:09:05:11/05/2023