" تا ئێستا هیچ وادەیەک دانەنراوە بۆ کۆبوونەوەی یەکێتی و پارتی"

دوێنێ بارزانی لە یادگای نیشتمانی بارزانیی رایگەیاند" دەبێت لایەنەکان پێش ١٨ ی ئایار کۆبببنەوە، پێش ئەوانیش مەکتەبی سیاسی یەکێتی و پارتی کۆببنەوە"، بەرپرسێکی یەکێتی دەڵێت " تا ئێستا هیچ وادەیەک بۆ ئەو کۆبوونەوەیە دانەنراوە".
 

لە  لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، دەرباز كۆسرەت ڕەسوڵ كارگێڕی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی، دەڵێت '' هیچ پەیوەندییەك بۆ كۆبونەوە بەئێمەوە نەكراوە، تائێستا وادەیەك بۆ كۆبوونەوە دیارینەكراوە".

لە درێژەی قسەکانیدا وتیشی، " مێژوش ئەوەی سەلماندوە تاوەكو ناو ماڵی كورد یەكڕیزو تەبا بوبێت، توانیومانە بەهێزتر بەسەر كێشەكاندا زاڵ بین''.
 
"داوامانكردوە موچە لەهەرێمی كوردستان بكرێتە سیادی‌و لەناوەندەوە بڕیاری لەسەر بدرێت، هەر داهاتێكیش كە هەبوو، "دادپەروەرانە" بەسەر ناوچەكاندا دابەشبكرێت". دەرباز كۆسرەت ڕه‌سوڵ وتویەتی.

کارێگڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی ده‌شڵێت، "وەكو یەكێتی هیچ كات دەستی ئاشتی ڕەتناكەنەوە، هیوادارین ئەو دەستپێشخەرییەی كاك مەسعودیش ببێتە بنەمایەك بۆ چارەسەركردنی ئەو گرفتانەی كە ئێستا لە گۆڕەپانی سیاسیی هەرێمی كوردستاندا هەیە".



PM:04:32:12/05/2023