لەبەر ئەم هۆکارە ڕیال مەدرید ڕەتیدەکاتەوە دانوستان لەگەڵ پاریس بکات بۆ مباپێ

 ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان ئاماژەیان بەوەکردووە، یانەی ڕیال مەدرید بیر لەوە دەکاتەوە کە هاوینی داهاتوو هەنگاوێک بنێت، بەمەبەستی بەدەستهێنانی خزمەتگوزاریی کیلیان مباپێی یاریزانی فەرەنسی کە یاریزانێکی یانەی پاریس سانجێرمانە.

 مباپێ یەکێک بوو لە ئامانجە سەرەکییەکانی لۆس بلانکۆس لە هاوینی ڕابردوو، پێش ئەوەی بڕیاری نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان بدات.
  ڕۆژنامەی "مارکا”ی ئیسپانی بڵاویکردەوە، ڕیاڵ مەدرید بە تەواوی دڵنیایە لەوەی مباپێ پەشیمانە لە بڕیاری نوێکردنەوەی، سەرەڕای ئەمەش لۆس بلانکۆس نایەوێت هەنگاو بنێت بۆ بەدەستهێنانی خزمەتگوزارییەکانی.

 ڕۆژنامەکە پشتڕاستی کردەوە کە ڕیاڵ مەدرید هەرگیز بیری لەوە نەکردۆتەوە لەگەڵ پاریس سانجێرمان دابنیشێت و دانوستانی لەگەڵیان بکات بۆ مباپێ یان هەر یاریزانێک.

 هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە لۆس بلانکۆس هیچ پارەیەک بە پاریس سانجێرمان نادات بۆ مباپێ، چونکە لە ئێستادا پەیوەندی نێوان هەردوولا بە تەواوی تێکچووە.

 باس لەوەش کراوە کە گرێبەستەکەی مباپێ لەگەڵ پاریس سانجێرمان لە کۆتایی هاوینی ٢٠٢٤ کۆتایی دێت.


PM:10:03:13/05/2023