نرخی ئەم بەیانییەی دۆلار و دراوە بیانییەکان راگەیەنرا


بەیانی ئەمڕۆ لە كاتی كردنەوەی بازاڕەكانی دراوی هەرێمی كوردستان نرخی دۆلار كەمێك بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی.

ئەحمەد رەشید، خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەكانی بەم شێوەیە بە " سپی " راگەیاند:

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٦ هەزار و ٧٥٠ دینار، دوێنێ بەیانی بە ١٤٦ هەزار و ٢٥٠ دینار بوو.

- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٥٧ هەزار و ٧٥٠ دینار، دوێنێ بەیانی بە ١٥٧ هەزار و ٦٠٠ دینار بوو. 

- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٧٩ هەزار و ٧٠٠ دینارە. 


نرخی دراوەكانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:


- نرخی ١٠٠ لیرەی توركی بە ٧ هەزار و ١٠٠ دینارە.

- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٢ هەزار و ٨٦٥ دینارە.





AM:10:16:14/05/2023