یەكەم لێدوانی ئۆغلو دوای دەنگدانی


كەمال كڵچدار ئۆغڵو، سەرۆكی جەهەپە و كندیدی هاوپەیمانیی میللەت بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری توركیا رایدەگەیەنێت "لەمەودوا دەبینن بەهار دێتە ئەم وڵاتە و بەهار هەر بەردەوام دەبێت". 

كڵچدارئۆغڵو ئەمڕۆ دوای دەنگدان بە رۆژنامەوانانی راگەیاندووە "لەمەودوا دەبینن بەهار دێتە ئەم وڵاتە و بەهار هەر بەردەوام دەبێت"، ئۆغڵو لەلایەن هاوپەیمانیی رەنج و ئازادییشەوە پاڵپشتی دەكرێت، پارتی چەپی سەوز (یەسەپە) هێزی یەكەمی ئەو هاوپەیمانییەیە كە هەدەپەیە و بەو ناوەوە بەشداری لە هەڵبژاردنەكەدا دەكات. 
 
بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار، سێ كەس كاندیدن، رەجەب تەیب ئەردۆغان، كاندیدی هاوپەیمانی كۆمار، كەمال كڵچدار ئۆغڵو، كاندیدی هاوپەیمانی میللەت و سینان ئۆغان، كاندیدی هاوپەیمانی ئاتا.




PM:12:42:14/05/2023