لە تورکیا خانمه‌ هونه‌رمه‌ندێكی كورد و هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌ستگیرکران

هونەرمەند بەهار فەتحی و هاوژینەکەی کە وەک پەنابەر لە تورکیا دەژیان، لەلایەن پۆلیسی ئەو وڵاتەوە دەستگیرکران و ئەگەری دیپۆرتکردنەوەیان لەسەرە. 

بەپێی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەهار فەتحی خەڵکی پاوەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و هاوژینەکەی میلاد یادگاری هاوسەری، لەلایەن پۆلیسی تورکیاوە دەستگیرکراون و لە ئێستادا مەترسی دیپۆرتکرانەوەیان لەسەرە.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بەهار فەتحی و میلاد یادگاری دوای دەستگیرکردنیان بۆ یەکێک لە بەندیخانەکانی شاری وان گواستراونەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم ژن و مێردە بە مەبەستی وەرگرتنی مافی پەنابەری بەرەو ئەوروپا کەوتبوونە ڕێ و چووبوونە تورکیا.


AM:09:22:15/05/2023