ئەردۆگان: هەمان سیاسەتی دەرەوە پەیڕەو دەكەین


ڕەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆك كۆماری توركیا و كاندید خۆی بۆ خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی وڵاتەكەی رایدەگەیەنێت "ئەگەر لە خولی نوێی سەرۆكایەتیدا سەركەوتن بەدەست بهێنێت، ئەوا بەرنامەی سیاسەتی دەرەوەی توركیا ناگۆڕێت كە لە ساڵانی ڕابردودا پەیڕەوی كردوە.

ڕەجەب تەیب ئەردۆگان لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی (سی ئێن ئێن تورك و كەناڵ دی) ڕایگەیاند، بەنیازە هەمان سیاسەت لە پەیوەندییەكانی لەگەڵ ڕوسیا و وڵاتانی دیكەدا وەك پێشو بپارێزێت و پەیڕەویان بكاتەوە.

ئەردۆگان روونیكردۆتەوە "تا ئێستا ئێمە سیاسەتی (باوەش)مان لەگەڵ هەمو وڵاتان پاراستووە، لەگەڵ فیدڕاسیۆنی ڕوسیا و ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا و چین و هەموو وڵاتانی ڕۆژئاوایی و پەیوەندییە بەردەوامەكانمان پاراستووە".

هەروەها وتویەتی "وەك سەرۆكی توركیا بەرگەی ئەو سوكایەتی و توڕەییە ناگرم، بە باشترین شێوە هەمو كەسێكم ناسی، بەردەوامیش دەبم، چونكە سودی بۆ وڵات هەیە، كاتێك دوژمنەكەت بناسیت". 



AM:09:23:17/05/2023