کەشناسێکی عێراق کاتی دەستپێکردنەوەی باران بارینی ڕاگەیاند

کەشناسێکی دیاری عێراق پێشبینی دەکات لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا شەپۆلێکی چڕی باران بارین ڕوو لە هەرێم و ناوەڕاستی وڵات بکات. 

شاهین هورمزی شارەزای کەشناسی عێراق ڕایگەیاند" ڕۆژی هەینی ئەم هەفتەیە باران بارین لە هەرێمی کوردستان و عێراق دەستپێدەکاتەوە کە لە سلێمانی و قەڵادزێ و ناوچە شاخاوییەکانی دیکە شەپۆلەکە چڕدەبێتەوە". 

دەشڵێت" ڕۆژی شەممە لە کەرکوك و سامەڕا و پارێزگاکانی دیکەی عێراق دەگرێتەوە و بارانێکی کەم لە بەغداد و دیالە و ڕۆژئاوای عێراق دەبارێت". 

شاهین هورمزی سەبارەت بە پلەکانی گەرما پێشبینی دەکات کە بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزن و ئەم شەپۆلەش درێژخایەن نییە.


PM:07:19:17/05/2023