بەهۆی تۆپبارانەکانی سوپای تورکیاوە ئاگر لە کەمپی عەین عیسا کەوتەوە

بەهۆی تۆپبارانەکانی دەوڵەتی تورکیاوە کە لە بەیانی ئەمڕۆوە بەردەوامە، ئاگر لە کەمپی عەین عیسا کەوتەوە.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هاوار نیوز کە میدیایەکی نزیک ئیدارەی خۆسەری ڕۆژئاوای کوردستانە، لەبارەی سوتانی کەمپەکەوە بڵاویکردەوە، بەهۆی تۆپبارانەکانی سوپای تورکیاوە ئاگر لە کەمپی (عەین عیسا) کە دەکەوێتە باشووی گرێ سپی کەوتەوە.

ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، لە بەیانی ئەمڕۆوە تورکیا گوندەکانی دەوروبەری شارۆچکەی عەین عیسا تۆپباران دەکات و لە سەرەتای تۆپبارانەکەشەوە بۆسەر گوندی جەدیدە و ڕێگەی نێودەوڵەتی ئێم چوار لە ڕۆژئاوای شارۆچکەکە تا ئێستا پێنج هاوڵاتی بریندار بوون.


PM:08:07:17/05/2023