نرخی دۆلار و دراوە بیانییەکان راگەیەندرا

بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە نرخی دۆلار بەراورد بە دوێنێ بەیانی لە بازاڕەکانی دراوی هەرێم گۆڕانکاریەکی ئەوتۆی بەسەردا نەهاتووەو نزیکە لە نرخەکەی دوێنێیەوە.

خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە " سپی " راگەیاند:

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٤ هەزارو ٧٠٠ دینار.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٥٦ هەزار دینار.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٧٦ هەزار و ٩٠٠ دینار.

نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٧ هەزارو ١٨٥ دینار.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٢ هەزارو ٨٦٢ دینار.



AM:09:59:18/05/2023