دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی و پارتی لە پەرلەمانی کوردستان کۆدەبنەوە

بڕیارە سبەینێ هەینی ١٩ی ئایاری ٢٠٢٣ هەردوو دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و  پارتی دیموكراتی كوردستان لەناو پەرلەمانی کوردستان كۆببنەوە.

بەپێی زانیارییەكانی ماڵپەڕی (سپی میدیا)، سبەینێ هەینی هەردوو دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی و پارتی لەناو تەلاری پەرلەمانی كوردستان لە شاری هەولێر کۆدەبنەوە. 

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست ماڵپەڕی (سپی میدیا) کەوتووە، کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی رێواز فایەق و زیاد جەبار و رزگار حاجی حەمە و هێمن هەورامی و زانا مەلا خالید و رێبوار یەڵدا بەڕێوەدەچێت. 

ڕۆژی سێشەممە ١٦ی ئایار هەردوو مەکتەبی سیاسی یەکێتی و پارتی لە شاری سلێمانی کۆبوونەوە. 

لە ماوەکانی ڕابردووشدا هەردوو دەزگاکە لەسەر پرسی هەڵبژاردن کۆبوونەتەوە، بەڵام تائێستا نەگەیشتوون بە ڕێککەوتنی کۆتایی. 


PM:03:32:18/05/2023