ئەردۆغان سەبارەت بە هەڵبژاردنەوەی لە گەڕی دووەمدا وەك سەرۆك، روونكردنەوە دەدات


رەجەب تەیب ئەردۆغان رایدەگەیەنێت، لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنەكاندا، بە بەدەستهێنانی دەنگێكی پێوانەیی وەك سەرۆك كۆمار هەڵدەبژێردرێتەوە.

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا و كاندیدی هاوپەیمانی كۆمار بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی لە كۆبوونەوەیەكدا رایگەیاندووە، لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردندا بە بەدەستهێنانی دەنگێكی پێوانەیی وەكو سەرۆك كۆمار هەڵدەبژێردرێتەوە.

ئەردۆغان ئاماژەی بەوەكردووە "باوەڕم وایە گەلەكەمان لە گەڕی دووەمدا بە بەدەستهێنانی دەنگێكی پێوانەیی، پۆستی سەرۆك كۆماریمان بۆ ماوەی پێنج ساڵی دیكە پێدەبەخشێتەوە. باوەڕمان بەخۆمان هەیە، چونكە ئێمە سەوداكاریمان لەگەڵ كەس نییە، ئێمە وەكو كەسانێك لە قەندیلەوە رێنمایی ناكرێین و لە ژوورە تاریكەكاندا لەگەڵ درێژكراوەكانی رێكخراوی تیرۆریستی رێكناكەوین".

سەرۆك كۆماری توركیا وتویەتی "پەكەكە و درێژكراوەكەی، راستەوخۆ دوای گەڕی یەكەم پشتگیری خۆیان لە گەڕی دووەم بۆ كڵچدار ئۆغڵو راگەیاند، ئۆغڵو هەوڵ دەدات ئەمە پەردەپۆش بكات، ئەو ئاستی سیاسەتی لە وڵاتەكەماندا دابەزاندووە و  جەمسەرگیری دروست دەكات. سیاسەت بە عینادی و ئاراستەكردنی هەڕەشە و سوكایەتیكردن بە گەل ناكرێت".



PM:11:18:18/05/2023