وەزارەتی بازرگانی عێراق بڕیارێك لە بەرژەوەندی جوتیاران دەردەكات

وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایدەگەیەنێت" لە ماوەی ئەمساڵدا بەرهەمهێنانی گەنم گەیشتووەتە لوتکە". 

محەمەد حەنون وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایگەیاند" دروێنەكردنی گەنم لە پارێزگاکانی (موسەنا و واست و میسان و کەربەلا و زیقار و نەجەف و دیوانیە و سەڵاحەدین و ئەنبار و کەرکوک) و چەند ناوچەیەکی دیکەی هەرێمی کوردستان بەردەوامە". 

دەشڵێت" ئەمساڵ بەرهەم هێنانی گەنم گەیشتۆتە لوتکە کە چاوەڕواندەکرێت بەرهەمی گەنم لە مساڵدا چوار ملیۆن تۆن بێت". 

وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق وتیشی" لە مساڵدا شایستەی دارایی جوتیاران لە ماوەی ٤٨ کاتژمێردا خەرجدەکرێت". 


PM:03:31:19/05/2023