بانە شێروان چەند پارچە ڤیدیۆیەکی نوێ خۆی و وێنەی سەرنج راکێشی بڵاوکردۆتەوە کە ئاماژەیە بۆ کارێکی نوێی.
لەو ڤیدیۆ و وێنانەدا کە لەتۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام و تویتەر بڵاویکردۆتەوە تەنها هێندەی نووسیووە" ئادیۆس ڤاموس خۆشم ناوێیت". پێدەچێت ئەمە پرۆژەیەکی نوێی بانە بێت کە لە ئایندەدا بڵاویبکاتەوە.
بانە شیروان خەڵکی شاری سلێمانییە و لە ساڵی (٢٠٠١) لەدایكبووە، لەگەڵ خانەوادەکەی لە دەرەوەی وڵات دەژی، بانه یەکێك بوو لە بەشداربووەکانی بەرنامەی (کورد ئایدڵ)ی کەناڵی کوردسات، سەرەتا بە وتنی گۆرانی ئینگلیزی بەشداری کرد و ههتا كۆتا قۆناغی پرۆگرامهكه مایهوه، هاوکات لە دوای بەشداریکردنی لە بەرنامەکە ناوبانگی دەرکردووە و خاوەنی چەند گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە.