دەنگدان بۆ خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا لە دەرەوەی وڵاتەکە دەستیپێکرد

ئەمڕۆ شەممە پرۆسەی دەنگدان لە دەرەوەی وڵاتی تورکیا بە مەبەستی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە لە خولی دووەمی هەڵبژاردندا دەستیپێکردەوە. 

لە خولی یەکەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیادا رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرکەوتنی بەدەستهێنا، بەڵام نەیتوانی بەربەستی (٥٠%) تێپەڕێنێت.

هەروەها لە خولی دووەمی هەڵبژاردندا هەریەک لە رەجەب تەیب ئەردۆغان و کەمال کیلیچدار ئۆغلو بۆ بوون بە سەرۆک کۆماری تورکیا ڕکابەری یەک دەکەن. 

ژمارەی کورسی پەرلەمانی تورکیا (٦٠٠) کورسییە، لە هەڵبژاردنی دوێنێی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی ئەو وڵاتە 

بڕیارە خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆمار لە (٢٨)ی ئایار بەڕێوەبچێت کە زیاتر لە (٦٠) ملیۆن کەس مافی دەنگادانیان هەیە. 


AM:09:41:20/05/2023