"سوپاى عێراق بە زەبرى هێز دەوروبەرى کامپی مەخمور تەلبەند دەکات"

لە شەوى ڕابردووەوە سوپاى عێراق گەمارۆى کامپى مەخمورى داوە و دەیەوێت بە زەبرى هێز دەوروبەرى کامپەکە تەلبەند بکەن. 

ماڵپەڕی ڕۆژنیوزی نزیک لە پەکەکە ڕایگەیاند" لە شەوى ڕابردوەوە سوپاى عێراق گەمارۆى کامپى مەخمورى داوە و دەیەوێت بە زەبرى هێز دەوروبەرى کامپەکە تەلبەند بکات". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، دانیشتوانى کامپەکە دژى ئەو هەنگاوەى سوپاى عێراق چوونەتە بەردەم ئۆتۆمبێلە سەربازییەکان و ڕێگرى لەو کارە دەکەن.


AM:10:13:20/05/2023