كەشناسی سەبارەت بە دروستبوونی هەور لەسەر ئاسمانی هەرێم روونكردنەوە دەدات


وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، بە درێژایی ئەم هەفتە هەور لە ئاسمانی ناوچەكانی هەرێم دەبێت و ئاستی هەور و بەرزی هەوریش لە ناوچەیەكەوە بۆ ناوچەیەكی تر دەگۆڕێت.

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بڵاویكردۆتەوە، لە ماوەی ئەم هەفتە تایبەت بە بوونی هەور لەسەر ناوچەكە ماوەی دروستبوونی هەور بە درێژایی ئەم هەفتە لە ئاسمانی ناوچەكانی هەرێم دەبێت، هەروەه ئاستی هەور و بەرزی هەور لە ناوچەیەكەوە بۆ ناوچەیەكی تر دەگۆڕێت.

هەر بەپێی راگەیەنراوەكە، ناوچە شاخاوییەكان لە ماوەی ئەم هەفتە لەگەڵ دەرفەتی دروستبوونی هەور بەهۆی بەرزی شێ لە هەوادا كە سەرچاوەكەی كەنداوی عەرەبە ئەگەری پروشكە بارانیش لەسەر ئەو ناوچە شاخاویانە دەبێت  لە ئەنجامی ئەو ناجێگیریەی كە هەندێ كات درێژ دەبێتەوە بۆ سەر ناوچەكانی هەرێم. 

وەزارەتی گواستنەوە روونیكردۆتەوە، سەبارەت بە پلەكانی گەرما لە ماوەی ئەم هەفتە بەرزبوونەوە بەخۆیەوە دەبینێت، بەڵام ئەم بەرزبوونەوە لە ناوچەیەك بۆ ناوچەیەكی تر جیاواز دەبێت واتە مەرج نیە تەواوی ناوچەكە بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما بەخۆیەوە ببینێت.



PM:12:40:21/05/2023