میسی ژمارەیەکی سەرنجڕاکێش تۆماردەکات

 لیۆنێل مێسی ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمان بەشداری لە سەرکەوتنی تیپەکەی کرد بەرامبەر ئۆکسێر، بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک، لە خولی تۆپی پێی فەرەنسا.

 دوو گۆڵەکەی پاریس سانجێرمان لە ڕێگەی کیلیان مباپێی فەرەنسییەوە تۆمارکرا، کە لە گێمی یەکەمدا میسی گۆڵێکی دروستکرد.

 بەگوێرەی تۆڕی ئاماری "سکواکا"، مێسی لە پێنج خولە گەورەکەدا ژمارەیەکی ئەرێنی لەگەڵ پاریس سانجێرمان بەدەستهێناوە.

 مێسی بووە تاکە یاریزانی خولەکانی ئەوروپا کە لەم وەرزەدا 20 گۆڵ یان زیاتر تۆمار بکات و 20 گۆڵ یان زیاتریش لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان دروست بکات.

 مێسی لە ژیانی وەرزشیدا لەگەڵ یانەکاندا گەیشتە 300هەمین ئەسیست، پاریس سانجێرمانیش خاڵێکی ماوە بۆ ئەوەی بە فەرمی نازناوی خولی فەرەنسا بەدەستبهێنێت.


AM:11:01:22/05/2023