به‌ڕێوه‌به‌ر و جێبه‌جێكاری تویته‌ر لەگەڵ رۆبۆتێک هاوسەرگیری کرد؟

چيند ڕۆژێک لەمەوبەر هەواڵی ئیلۆن ماسك به‌ڕێوه‌به‌ر و جێبه‌جێكاری كۆمپانیای تویته‌ر لەچەندین دەزگای ڕاگەیاندنی جیهانیەوە بڵاوبۆتەوە کە هاوسەرگیری لەگەڵ رۆبۆتێک کردووە بەناوی  كاتنیلا ،کاتیلا ناوی ڕۆبۆتەکەیە وبه‌ وزه‌ی خۆر كار ده‌كات و پێویستی به‌ بارگاویكردنه‌وه‌ی نییه‌.

ئیلۆن ماسک  دەربارەی ڕۆبۆتەکە دەڵێت :"ئامێرێكی ھه‌ستی ھه‌یه‌، وای لێ ده‌كات ھه‌ست به‌ دڵته‌نگی و دڵخۆشی بكات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و بیركردنه‌وه‌یه‌كی هاوسه‌نگ و كارلێكی هه‌یه‌، بۆیه‌ ئه‌و ده‌توانێ له‌ ھه‌ر كێشه‌یه‌كدا بێت، هه‌سته‌كانی ئه‌زموونی بكات كه‌ پێویستی پێیه‌تی، له‌ كاتێكدا ڕووبه‌ڕووی هه‌ر فشارێكی ده‌روونی ده‌بێته‌وه‌".

بەڵام دەربارەی هاوسەرگیری لەگەڵ ڕۆبۆتەکە  ماسک ڕەتی دەکاتەوە و دەڵێت ئەوانە تەنها چەند وێنەیەکن و دوورن لە ڕاستییەوە.


PM:03:45:23/05/2023