سەرچاوە رۆژنامەوانیەکانی ئیسپانیا ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویانکردەوە،جۆرجێ ئەلباش دوای بۆسکێتس یانەکە لە کۆتایی ئەم وەرزە جێدەهێڵێت.
جێرارد رۆمێرۆ رۆژنامەنوسی نزیک لە بەرشەلۆنە بڵاویکردووەتەوە،ئەلبا لە کۆتایی وەرز بەرشەلۆنە جێدەهێڵێت و ئەوەش پەیوەندی بە گەڕانەوەی میسی نیە.
هەروەها ئەلبا لە %50ی موچە دواخراوەکەی یانەکەی خۆشبووە.