بلاسخارت: شەڕی ناوخۆی نێوان لایەنەکانی هەرێم بێزارکەرە

نێرده‌ی تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له‌ عێراق ڕایدەگەیەنێت" شەڕی ناوخۆی نێوان لایەنە سیاسییەکانی هەرێم بێزارکەرە". 

جینین بلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە لە تویتێکدا ئاماژەی بەوەکرد" بەردەوامی شەڕی ناوخۆی سیاسی لە هەرێمی کوردستان، بێزارکەرە، دوبارە داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەین لە بەرژەوەندی گەل کار بکەن و بە خێرای زەمینەی هاوبەش بۆ پرسە هەڵپەسێردراوەکانی هەڵبژاردن بدۆزنەوە". 

هەروەها بلاسخارت لە بەشێکی دیکەی تویتەکەیدا سەبارەت بە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان کە بڕیارە مانگی (١١) ئەمساڵ بەڕێوەبچێت هۆشداری دەدات و دەڵێت" هەڵبژاردنی باوەڕپێکراو و لە کاتی خۆیدا کرۆکی دیموکراسییە".


PM:07:03:24/05/2023