لە هەرێمی کوردستان نرخی بەنزین دەبێتە (٥٠٠) دینار

سەرۆکی لیژنەی وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت" ئەگەر پرۆژەیاسایی بوودجە پەسەندبکرێت و پشکی بەنزین بۆ هەرێم  ڕەوانە بکرێت، ئەوا نرخی بەنزین دەبێتە ٥٠٠ دینار". 

کەریم عەلی سەرۆکی لیژنەی وزە لە ئەنجومەنی پاریزگای سلێمانی ڕایگەیاند" ئەگەر پرۆژەیاسای بوودجە پەسەند بکرێت لە هەرێم بەنزین نابێت بە ٤٥٠ دینار، چونکە لە عێراق لە بەنزینخانە حکومییەکان بەنزین بەو نرخەیە".

وتیشی" ئەگەر لەو بەنزینە حکومەتی عێراق پشکی هەرێم بنێرێت بە هەمان نرخ، ئەوا نرخی بەنزین لە هەرێمی کوردستان دەبێت بە ٥٠٠ دینار".

ئاماژەی بەوەشکرد، هیج بەنزینخانەیەکی حکومی لە هەرێم نەماوە و سەرجەمیان کەرتی تایبەتن، بەنزینخانەکان ئەو ٥٠ دینارە دەخەنە سەر نرخی بەنزینەکە و بە لیترێکی بەنزینەکە بە ٥٠٠ دینار دەفرۆشنە هاوڵاتییان.


PM:07:38:24/05/2023