واده‌ی وەرگرتنى گەنمى جوتیارانى هەرێم گۆڕانکاری بەسەردا هات

هەرچەندە بڕیاربوو سبه‌ینێ گه‌نمى جوتیارانى هه‌رێم لەسەر فەرمانى به‌غداد وه‌ربگیرێت، به‌ڵام وادەکەی بۆ سەرەتای هەفتەی دهاتوو دواخرا. 

وەزارەتی بازرگانی‌ و پیشەسازی حكومه‌تى هه‌رێم لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" بە هۆکارێکی تەکنیکی‌ و نەگەیشتنی سیدی لەلایەن وەزارەتی بازرگانی عێراقی فیدڕاڵ بۆ سایلۆکانی هەرێم کە بڕیاربوو سبەینێ گەنم لە سایلۆکان وەربگیرێت بۆ وەرزی بە بازاڕکردنی گەنم بۆ ساڵی ئەمساڵ".

ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕیاردرا ڕۆژی شەممە ٢٧ى ئه‌م مانگه‌ یەکەم ڕۆژى وەرگرتنی گەنم بێت لە سایلۆکانی هەرێم له‌ جوتیاران. 


PM:08:06:24/05/2023