ئێوارەی ئەمڕۆ لە کاتی داخستنی بازاڕەکان نرخی دۆلار دووبارە بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی.
ئێوارەی ئەمڕۆ لە کاتی داخستنی بازاڕەکانی سلێمانی نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٦ هەزار و ٥٠٠ دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرا، لە کاتێکدا بەیانی ئەمڕۆ بە ١٤٦ هەزار و ٣٠٠ دینار بوو.
هەروەها لە هەولێریش نرخی فرۆشتنی هەر ١٠٠ دۆلارێک گەیشتە ١٤٦ هەزار و ٤٥٠ دینار، نرخی کڕینیش بە ١٤٦ هەزار و ٢٥٠ دینار بوو بۆ هەر ١٠٠ دۆلارێک.
ئەمڕۆش بانکی ناوەندی عێراق بۆ فرۆشتن و کڕینی دۆلاری ئەمریکی بڕی ٢٥٢ ملیۆن و ١٧١ هەزار و ٢٩٢ دۆلاری خستە بازاڕەوە کە زۆربەی فرۆشی دۆلار بەشێوەی (حەواڵە) بە ٢١٩ ملیۆن و ٧١ هەزار و ٢٩٢ دۆلار بووە، لە کاتێکدا بڕی ٣٣ ملیۆن و ١٠٠ هەزار دۆلاری لە شێوەی فرۆشتنی کاش بووە.