پێنج هاوڵاتی لەرووداوێكی هاتووچۆدا گیانیان لەدەستدا


بەهۆی رووداوێكی هاتووچۆوە پێنج هاوڵاتی عەرەب گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی زانیارییەكان، ئێوارەی ئەمڕۆ لەگوندی قەڵاتەجن لە سنوری ناحیەی هەریر لە پارێزگای هەولێر ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییەكی عەرەب كە بۆ كاری ئاژەڵداری هاتوونەتە ئەو سنوورە تووشی ڕووداوێكی هاتووچۆ بووە و لە ئەنجامدا پێنج سەرنشینی نێو ئۆتۆمبێلەكە گیانیان لەدەستداوە.

فازیڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر لەڕاگەیەندراوێكدا رایگەیاندووە، لەدەرەنجامی ڕوداوی وەرگەڕانی پیكابێك، لەڕێگای (شێخ توراب بۆ قەندیل) لەنزیك قەڵاتەجن پێنج كەس گیانیان لەدەستداوە".



PM:09:20:25/05/2023