ئەمشەو لە چەند شارێكی كوردستان و عێراق بارانبارین بەشێوەیەكی كەم و مامناوەند دەبارێت.
ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی رایگەیاندووە، بارستە ھەورێكی چالاكی ھەورە بروسكە لەكاتەكانی پاشنیوەرۆوە لەناوچەكانی رۆژئاوای عێراقەوە چالاك بووە و ئەمشەو ئەم ھەورانە ناوچە جیاجیاكانی سنوری پارێزگای دھۆك و ھەولێر و موسڵ دەگرێتەوە بارانێكی كەم لەھەندێ ناوچەش بەدیاری نەكراوی تاوە بارانی مامناوەند بۆ بەخوڕ ئەبارێت، ئەگەر ھەیە بەلاوازیش درەنگانی شەو ناوچەكانی سنوری پارێزگای كەركوك و سلێمانی بگرێتەوە.
جێی ئاماژەیە پەیامنێری (ٍسپی) لەكەركوك رایگەیاند، ئەم ئیوارەیە تا ئەمشەویش خۆڵ دەباری، بەڵام دوتر بارانبارین دەستی پێكرد.