نرخی نەوت دابەزی


ئەمڕۆ لەگەڵ كردنەوەی بازاڕەكانی فرۆشتنی نەوت، نرخی نەوت رووی لە دابەزین كرد.

بەپێی داتاكانی بازاڕی جیهانی نەوت، ئەمڕۆ بەهای بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بە ٧٦ دۆلار و ٤ سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت و بەراورد بە دوێنی نرخەكەی دوو دۆلار دابەزیوە.

هەروەها نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمەریكی بەراورد بە دوێنێ نرخەكەی سێ دۆلار دابەزیوە و بە ٧١ دۆلار و ٧٢ سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.



AM:09:05:26/05/2023