ئەمڕۆ دەوڵەتی تورکیا دووبارە سنوری قەزای ئامێدی لە باکوری ڕۆژهەڵاتی پارێزگای دهۆک بۆردمانکرد.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە سنوورەکە بە ماڵپەڕی (سپی میدیا)ی ڕاگەیاند" کەمێک پێش ئێستا بەرزاییەکانی گوندی گوهەرزێ و گوندی سگێرێ لە سنوری قەزای ئامێدی بە سەختی لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیاوە بۆردومان کران".
تا ئێستا هیچ زانیارییەک دەربارەی زەرە و زیانەکانی بۆردومانەکە بەردەست نییە.