بەرپرسێكی شاری دهۆك بە تاوانی گەندەڵی سزادرا


بەرپرسێكی شاری دهۆك بەهۆی تێوەگلانی لە چەند دۆسیەیەكی گەندەڵی ساڵێك زیندانی كرا و نزیكەی دوو ملیار دیناریش سزادرا.

بەپێی زانیارییەكانی (سپی میدیا) بەڕێوەبەری پێشووی تاپۆی دهۆك بەهۆی تێوەگلانی لە چەند دۆسیەیەكی گەندەڵی ساڵێك زیندانی كرا و نزیكەی دوو ملیار دیناریش سزادرا، ئەو بەڕێوەبەرە پێشتر لە ساڵانی 2002 و 2003 و 2005 ژمارەیەك پارچە زەوی لەسەر ناوی هاوسەرەكەی تۆماركردووە و ماوەی نزیكەی ساڵێكە دۆسیەكەی لە دادگایە و ئەمڕۆ بڕیاری لەسەر دراوە.
 
هەر بەپێی زانیارییەكان، دووبارە لە ساڵی 2017 سكاڵا لەسەر ئەو بەڕێوەبەرە تۆماركراوە و زیندانی كراوە، بەڵام بەهۆی دەرچوونی لێخۆشبوونی گشتییەوە ئازادكراوە، دواتر لە دادگای تێگەڵچوونەوەی هەولێرەوە بڕیاری داخستنی كەیسەكە رەتكراوەتەوە و رەوانەی دهۆك كراوەتەوە.
 
وەك لە زانیارییەكاندا هاتووە، ئەمڕۆ ئەو كەسەی پێشتر بەڕێوەبەری تاپۆی دهۆك بووە بە ساڵێك زیندانی و ملیارێك و 892 ملیۆن دینار سزادراوە.




PM:09:46:28/05/2023