پاش بردنەوەکەی مایۆرکا 3-0لە هەفتەی 37ی لالیگا چاڤی باسی لە گەڕانەوەی میسی کرد.
چاڤی وتی :" میسی لەلایەن هەمووان خۆشەویستە باشترین یاریزانی مێژووە. سیناریۆکە بەندە بەوەوە کە ئەو چی دەوێت و دواتر بڕیار دەدەین گرێبەستی لەگەڵ بکەین، هەروەها چاوەڕێی ئەوە دەکەین کە خولەکە لالیگا چیمان پێ دەڵێت، بەڵام پێشتر پلانەکانمان ئامادە کردووە ".
چاڤی وتیشی: کاتێک دەستبەکاربووم، تیپەکە لە دۆخێکی سەختدا بوو و هێشتا لە دۆخێکی سەختداین، بەڵام دەبینم کە خەریکین چاک دەبینەوە و دەتوانین پێشبکەوین ".
لەکۆتایدا وتی: ئێمە پشت بە دادپەروەری دارایی دەبەستین، بەداخەوە ئەم دۆخە ئابوورییەمان بە میرات گرتووە".