مباپێ ریاڵ مەدرید شۆک دەکات

ئێوارەی رۆژی یەکشەممە، کیلیان مباپێ، ئەستێرەی پاریس سانجێرمان وەڵامی ئەو پرسیارەی دایەوە کە لێی کرا، دوای ئەوەی خەڵاتی باشترین یاریزانی خولی فەرەنسای بەدەستهێنا، سەبارەت بە وادەی بەدیهێنانی خەونی منداڵی خۆی بۆ گواستنەوەی بۆ یانەی ڕیال مەدرید.

 ئەو پرسیارەی کە ئاراستەی مباپێ کرا لە پەیامنێری بەرنامەی بەناوبانگی ئیسپانی "ئێل چیرینگیتۆ"ەوە بوو، لەکاتی کۆبوونەوەی مباپێ لەگەڵ میدیاکان دوای مەراسیمی خەڵاتکردنی، وەک پەیامنێرەکە پێی وت: "ئایا ئێستا دەتەوێت خەونی منداڵی خۆت بەدی بهێنیت لە پێناو یاریکردن بۆ ڕیاڵ مەدرید؟"

 مباپێ دوای پرسیارەکە زەردەخەنەی کرد، بۆ وەڵامدانەوەی، وتی: من لێرەم بۆ ئەوەی باسی خەڵاتەکە بکەم و باسی هیچ شتێکی تر ناکەم، هەروەها گرنگی بەو شتانە نادەم کە لە دەرەوەی وڵات دەوترێت.

 ئاماژەی بەوەشکرد، وتم وەرزی داهاتوو بۆ یانەی پاریس سانجێرمان یاری دەکەم، چونکە گرێبەستێکم هەیە و دەمەوێت ئەو گرێبەستە جێبەجێبکەم.

 ئەستێرە فەرەنسییه که بووه یه که م یاریزان که چوار جار خه ڵاتەکەی به ده ستهێناوه و ئه و ڕیکۆرده ی شکاند که له گەڵ زلاتان ئیبراهیمۆڤیچدا به شداری کردبوو.

 دوای بردنەوەی خەڵاتەکە، مباپێ وتی: دڵخۆشم و وەرزی داهاتوو لێرە دەمێنمەوە، بەبێ ئەوەی ئاماژە بەوە بکات کە تا ساڵی ٢٠٢٥ لەگەڵ یانەکەدا بەردەوام دەبێت.

 گرێبەستەکەی مباپێ لەگەڵ سان جێرمان تا ساڵی ٢٠٢٤ بەردەوام دەبێت و بژاردەی درێژکردنەوەی بۆ ماوەی ساڵێکی دیکە هەیە.


 مباپێ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەکی لەگەڵ ئەو خەڵاتەدا بڵاوکردەوە و لە کۆمێنتێکدا دەڵێت: باشترین یاریزانی خولی فەرەنسا بۆ وەرزی چوارەم لەسەریەک، زۆر شانازی بە سەرکەوتنەکانمەوە دەکەم لە نووسینی مێژوو دووبارە.

 ئاماژەی بەوەشکرد، سوپاسێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان بۆ ئەو پشتگیرییەی پێشکەشی کرد،هەروەها سوپاس بۆ هەموو ئەوانەی پشتگیریان کردم..بەڵێن دەدەم وەک هەمیشە بەردەوام بم لە کارکردن".مباپێ لەگەڵ لیۆنێل مێسی هاوڕێی و سیکۆ فۆفانا و لویس ئۆبیندا، دوو یاریزانی لانس و جۆناسان دەیڤیدی کەنەدی، هێرشبەری یانەی لیل، کێبڕکێیان لەسەر بەدەستهێنانی خەڵاتەکە دەکرد.

 مباپێ بە تۆمارکردنی ٢٨ گۆڵ لە پێشەنگی لیستی گۆڵکاران بوو، هەروەها ٦ ئەسیستیشی کرد، پێش کۆتایی هاتنی قۆناغی خولەکە.

 لەلایەکی دیکەوە مێسی لەم وەرزەدا 16 گۆڵی تۆمارکرد و 16 ئەسیستیشی کرد.


AM:11:22:29/05/2023