بڕیارێكی نوێ بۆ وەرگرتنی گەنم دەدرێت


لەمەودوا وەرگرتنی گەنم ئازاد دەكرێت لە سایلۆكان، وتە جوتیاران دەتوانن گەنمەكانیان راستەوخۆ بەرهەمەكانیان تەسلیمی سایلۆكان بكەن.

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم رایگەیاندووە "بۆ لەمەودوا وەرگرتنی گەنم ئازاد دەكرێت لە سایلۆكان، جوتیاران دەتوانن گەنمەكانیان راستەوخۆ بەرهەمەكانیان تەسلیمی سایلۆكان بكەن، بەپێی ئەو پشتیگریەی لە فەرمانگەكانی وەزارەتی كشتوكاڵ بۆیان دەكرێت".

ناوبراو روونیكردۆتەوە، بڕیاردرا بە كردنەوەی دەروازەكانی ناوەڕاست و خواروی عێراق بەڕوی هەناردنی بەرهەمی خۆماڵی جوتیارانی هەرێمی كوردستان.



PM:03:44:29/05/2023