داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر بودجە دەکرێت


داوا لە سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق دەکرێت، بە زوترین کات رۆژێك دابنێت بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق کە ئامادە کراوە بۆ سێ ساڵ. داواش لە هێزە سیاسییەکان دەکرێت بەسەر ناکۆکییەکاندا زاڵ ببن.

عەتوان عەتوانی، سەرۆکی لیژنەی دارایی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە دوای گفتوگۆکردن لەسەر پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی لە لیژنەی دارایی پەرلەمان و هەوڵدان بۆ پێگەیشتن بە شێوەیەک کە بەرژەوەندییە باڵاکانی وڵات بپارێزێت و مافەکانی خەڵک مسۆگەر بکرێت، داوا لە سەرۆکایەتی پەرلەمان دەکات بەپەلە بڕیاری دانیشتنی دەنگدان لەسەر یاساکە بدات لەم هەفتەیەدا بدرێت.
  
عەتوان عەتوانی لە راگەیەندراوەکەدا دەڵێت " گرنگی پەلەکردن لە پەسەندکردنی بودجەی گشتی بریتییە لە دەستپێکردنی جێبەجێکردنی پلانی پەرەپێدان و چاککردنەوەی ژێرخان و بەردەوامبوونی چاکسازی ئابووری و جەختکردنەوە لەسەر پڕۆژە لەپێشینەکان بەتایبەتی خزمەتگوزاری تەندروستی و نیشتەجێبوون و خزمەتگوزارییە بنەڕەتییەکان و پشتگیریکردنی وەبەرهێنان و کەرتی تایبەت".
 
سەرۆکی لیژنەی دارایی باس لەوەش دەکات کە ئەو پڕۆژەیاسایە زۆر بابەت لەخۆیدەگرێت و هەستیارە لەوانە قوتی گەلی عێراق و کاریگەری لەسەر ئابوری و دارایی و کۆمەڵایەتی هەیە و پەیوەستە بە پەسەندکردنی.
 
لە کۆتایی راگەیاندنەکەیدا عەتوان عەتوانی دەڵێت" داوا لە دەستی هێزە سیاسییەکان دەکەین بەسەر جیاوازییەکانیاندا زاڵ بن و بە ڕۆحێکی نیشتمانی کاربکەن".



PM:07:37:29/05/2023