باوەڕ ناکەن ریاڵ مەدرید دەیەوێت کام هێرشبەر بگوازێتەوە

ماریۆ کۆرتیگانای رۆژنامەنوس ئاشکرای دەکات بەهۆی سەختی گواستنەوەی هاری کەین ئەگەری گواستنەوەی لاوتارۆ هەیە بۆ یانەی ریاڵ مەدرید.

بەپێی زانیاری ئەم سەرچاوە،  ئەنچیلۆتی بژاردەی وەک هاری کەین و ئۆسیمێنی ناپۆلی بە باشتر دەزانێت، بەڵام بەهۆی سەختی گرێبەستکردن لەگەڵیان،  هەروەها یانەکە چاودێری بژاردەی دیکە دەکات و داوای زانیاری زیاتری کردووە سەبارەت بە لاوتارۆ مارتینێزی یاریزانی ئینتەرمیلان تا گرێبەستی لەگەڵ بکەن لە هاویندا.

 هەروەها تیشکیان خستە سەر نیگەرانییەکان سەبارەت بە گرێبەستکردن لەگەڵ یاریزانان و ڕایانگەیاند، تیپەکەی ئەنچیلۆتی گومانی ئەوەی هەیە دەستەی کارگێڕی وەبەرهێنان بکات بۆ چارەسەرکردنی ئەو شتانەی کە پێیان وایە کەموکوڕییە دیارەکانی تیپەکەن.

 سەرەڕای ئەمەش هەمان سەرچاوە دەڵێن پێرێز لە قسەکانیدا کەمتر ڕوون بووە، ئەمەش وایکردووە ستافی ڕاهێنەرایەتیش هەست بە نادڵنیایی و بێزاری بکەن.  ئەوان دەڵێن تا ئێستا پشتڕاستکردنەوەی تەواویان لەلایەن یانەکەوە لەسەر بابەتی داهاتوویان وەرنەگرتووە و کەشوهەواکە بە "سەیر" وەسف دەکەن.


PM:09:17:29/05/2023