لە سلێمانی شارەوانیی بڕیار دەدات بە فرۆشتنی زەوی بە بەهای زیاتر لە ٤ ملیار و٦٤٤ ملیۆن دینار، پارەکەش تەرخان دەکرێت بۆ پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی شارەکان.
میدیاکانی یەکێتی بڵاویان کردەوە، " بڕی پارەكە لە )٤.٦٤٤.٦٣٧.٥٠٠) چوار ملیار و شەش سەد و چل و چوار ملیۆن و شەش سەد و سی و حەوت هەزار و پێنجسەد دینارە، لەسەر رێژەی ١٠٠%ی داهاتی فرۆشتنی زەویی شارەوانی لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی بۆ جێبەجێكردنی ١٤ پرۆژەی جۆراوجۆری خزمەتگوزاری لە شاری سلێمانی دەبێت".
ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، پرۆژەكان پێكدێن لە كردنەوەی شەقام، كۆنكرێتكردن و دروستكردن و درێژكردنەوەی تۆڕی ئاوەڕۆ، گەیاندنی خزمەتگوزاری، قیرتاوكردنی شەقامەكان، دابینكردنی قیری شل و سووتەمەنی بۆ كارگەی قیری تانجەڕۆ و چەند بوارێكی دیكەی خزمەتگوزاری.
تا ئێستا رانەگەیەندراوە ئەو زەویانە چۆن دەفرۆشرێن و کام لەو زەویانەن دەفرۆشرێن، لە کاتێکدا شارەوانی قەرزارێکی زۆری زەوی هاوڵاتیانە، هەروەها پڕۆژەکان چۆن تەندەرینیان بۆ دەکرێت و کام لایەن و دەزگا سەرپەرشتی جێبەجێکردنیان دەکات.