چەند رۆژ بۆ جەژنی قوربان دەکرێتە پشووی فەرمی؟

جەژنی قوربان لە کۆتایی مانگی حوزەیراندایە، بەپێی رۆژ ژمێری خشتەکە تەنها دوو رۆژ دەکرێتە پشووی فەرمی.

بەپێی خشتەی پشووەکانی ‌حکومەتی هەرێم مانگی حوزەیران کە مانگی شەش دەکات، بە بۆنەی جەژنی قوربانەوە تەنها دوو ڕۆژ پشووی فەرمی دەبێت، چونکە دوو ڕۆژی دیکەی جەژنەکە بەر هەینی و شەممە دەکەوێت کە خۆی پشووی فەرمییە. 

جەژنی قوربان لە ٢٨ی مانگەوە دەستپێدەکات تا ١ی مانگی تەمووز و هیچ ڕۆژی دیکە لە مانگی شەشدا پشوو نییە.




PM:11:54:29/05/2023