ریاڵ مەدرید هێرشبەرێکی کڕی

بە پێی زانیارییەکانی رۆژنامەی ئاس یانەی ریاڵ مەدرید سەرکەوتوو بووە لە گواستنەوەی هێرشبەری یانەی ئیسپانیۆل خۆسێلۆ بۆ یانەکە بە خواستن.

 هێرشبەرەکەی ئیسپانیۆل بە خواستن پەیوەندی بە یانەی ڕیال مەدریدەوە دەکات و ئەمەش سەردەمێکی نوێی هاوکاری نێوان هەردوو یانە دەستپێدەکات.

 بەم پرۆسەیە یانەی ڕیاڵ مەدرید و ئیسپانیۆل بەنیازن قۆناغێکی هاوکاری چالاک لە نێوان هەردوو لایەنەکەدا دەستپێبکەن.

 پێشبینیش دەکرێت لە بەرامبەردا ڕیال مەدرید لە هاوینی ئەمساڵدا چەند یاریزانێکی ئەکادیمیا بە خواستن بۆ یانەی ئیسپانیۆل ببەخشێت بۆ ئەوەی هاوکاری تیپەکە بکات لە ئامانجەکەیدا کە لە یەکەم دەرفەتدا بگەڕێتەوە خولی پلە یەک.

 خۆسێلۆ ئیسپانیەو تەمەنی 33ساڵە.


PM:05:05:30/05/2023