نرخی نەوتی سپیی ماڵان دابەزی

بەراورد بە وەرزی زستان نرخی نەوتی سپی دابەزیووە، نرخی هەر بەرمیلێک نەوت ١٠٠ هەزار دینار کەمی کردووە.

ماوەی نزیکی دوو ساڵە نرخی نەوتی سپی ماڵان بەرزە، زستانی ئەمساڵ نرخی بەرمیلێک نەوت لە ٣٠٠ هەزار دینار نزیکبووەوە.

بەڵام ئێستا نرخی نەوتی سپی بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیووە، لەنێوان١٤٥ بۆ ١٥٠ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بە پێی زانیارییەکان لە کۆتایی مانگی چوارەوە نرخی دابەزیووە، ئەمەش بەهۆی ڕاگرتنی هەناردەی نەوت بۆ دەرەوە.

لە ئێستادا بەشێکی هاووڵاتیان نەوت دەکڕن و خەم لە زستانیان دەخۆن، بەگشتی خەڵك لە هاویندا نەوت بۆ زستان دەکڕێت، بەڵام ساڵی ڕابردوو لە وەرزی هاویندیشدا نرخی نەوت گرانبووە.




PM:03:52:31/05/2023