رادیۆی کادینا سێری ئیسپانی بڵاویکردەوە، ناچۆ بەرگریکاری یانەی ڕیال مەدرید یانەکە لەم هاوینە جێدەهێڵێت و لە دەرەوەی ئیسپانیا یاری دەکات.
تا ئێستا ئەم یاریزانە بڕیاری کۆتایی نەداوە، ڕیاڵ مەدرید چاوەڕێی بڕیاری کۆتایی ناچۆ دەکات، ئینتەرمیلان دەیەوێت گرێبەستی لەگەڵدا بکات و پێشبینی دەکرێت وێستگەی داهاتووی ئیتاڵیا بێت.
ئەمە لە کاتێکدایە بنزیمەو ئەسینسیۆویش ئەگەری چونیان هەیە لە یانەکە.