"پشکی هەرێم لە وەرگرتنی گەنمی جوتیاران لە ٣٧٥ هەزار تۆنەوە بۆ ٥٠٠ هەزار زیادکرا"

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت" حکومەتی عێراق بڕی وەرگرتنی گەنمی جوتیارانى هەرێمى لە ۳٧٥ هەزار تۆنەوە بۆ ٥٠٠ هەزار تۆن زیاد کرد".

بڕیار ڕەشید ئەندامى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق لە فراکسیۆنى یەکێتی، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" دوای ئەوەی لە ماوەى رابردوودا لە پەیوەندی بەردەوامدا بووین لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی و کشتوکاڵی عێراق و هەرێمى کوردستان لەبارەى زیادکردنی بڕی وەرگرتنی گەنم لە جوتیارانی هەرێم، توانرا بڕەکـە لە ٣٧٥ هەزار تۆنەوە بۆ ٥۰۰ هەزار تۆن زیاد بکـرێت". 

‎دەشڵێت" لە مەودوا ڕێگە دەکرێتەوە بۆ ئەوەى جوتیارانى هەرێم بەرهەمە کشتوکاڵیەکانیان بۆ ناوەڕاست و باشورى عێراق ببەن". 


PM:08:01:31/05/2023