کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی كه‌شناسی‌ بوومەلەرزەی هەرێم سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی‌ گواستنه‌وه‌ و گەیاندن پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و  رایگه‌یاند" ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت". 
 
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ پێنج شەممە ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرماش نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ و خێراى با (١٠ - ٢٠)کم دەبێت لە هەر کاتژمێرێکدا و ئاراستەکەشی ڕووەو باکووری خۆرئاوا دەبێت و مەوداى بینین لە نێوان (٨  – ١٠) کم دەبێت. 

کەشناسی دەربارەی کەشوهەوای سبەینێ هەینی ئاماژە بەوە دەکات، ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرماش نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ، هەروەها خێراى با (١٠ - ١٥)کم دەبێت لە هەر کاتژمێرێکدا و ئاراستەکەشی ڕووەو باکووری خۆرئاوا دەبێت و مەوداى بینین لە نێوان (٨  – ١٠) کم دەبێت.


AM:10:28:01/06/2023