نرخی دۆلار لە کاتی داخستنی بازاڕەکان گۆڕانکاری بەسەردا هات

ئێوارەی ئەمڕۆ لە کاتی داخستنی بازاڕەکان نرخی دۆلار بەراورد بە بەیانی ئەمڕۆ گۆڕانکاری زیاتری بەسەردا هات. 

ئێوارەی ئەمڕۆ لە کاتی داخستنی بازاڕەکانی سلێمانی نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرا، هەروەها لە هەولێریش نرخی هەر ١٠٠ دۆلارێک گەیشتە ١٤٦ هەزار و ٨٥٠ دینار. 

بەیانی ئەمڕۆ نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٦ هەزار و ٩٠٠ دینار بوو. 

بانکى نوەندى عێراق ئەمڕۆ بڕى ٢٤٠ ملیۆن و ٥٢٥ هەزار و ٥١٩ دۆلار خستە بازاڕەکانەوە کە ٣٠ ملیۆن و ٨٠٠ هەزار دۆلاری بەشێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢٠٩ ملیۆن و ٧٢٥ هەزار و ٥١٩ دۆلاریش بەشێوەى حەواڵە فرۆشراوە. 


PM:06:11:01/06/2023