ڕیال مەدرید ئامانجی گواستنەوەی هێرشبەرەکەی چێڵسییە


 ڕیال مەدرید ئامانجی ئەوەیە هاوینی داهاتوو تواناکانی کای هاڤێرتزی یاریزانی چێڵسی بەدەستبهێنێت، بۆ ئەوەی پاڵپشتی هێڵی هێرشبەری بکات.


 لۆس بلانکۆس هیواخوازە هێزی هێرشبەری خۆی بەرز بکاتەوە، دوای کۆتایی هاتنی وەرزەکە بە شێوەیەکی نائومێدکەر.
  ڕیال مەدرید لە قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ بە مانچستەر سیتی دۆڕا و بەرامبەر بەرشەلۆنە  خولی ئیسپانیای لە دەستدا.

 فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ڕیال مەدرید و کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری یانەی ڕیال مەدرید هەڵسەنگاندنیان بۆ تیپەکە کرد و پلانیان بۆ وەرزی داهاتوو دانا.

 لای خۆیەوە یاریزانە ئەڵمانییەکە وەک پاڵپشتیکەری کەریم بنزیمە سەیر دەکرێت، بەڵام ڕیال مەدرید ڕەنگە تەنانەت هێرشبەرە فەرەنسیەکەی لەدەست بدات، ئەمەش بەهۆی چونی کەریم بۆ  ئیتیحادی سعودی.


PM:09:39:01/06/2023