کەریم بنزیمە داهاتووی خۆی یەکلاکردەوە

سەرەڕای نزیکبوونەوەی لە یانەی ئیتحادی سعودی بەڵام بنزیمە بڕیاری مانەوەی دا.
رادیۆی کادێنا کۆپی ئیسپانی،کەمێک پێش ئێستا بڵاویکردەوە، بنزیمە بڕیاریدا ئەو ساڵەی ماوە لە گرێبەستەکەی لەگەڵ ڕیال مەدرید تەواوی بکات و نەچێتە یانەی ئیتحادی سعودی.

پێشتر یانەی ئیتحادی سعودی گرێبەستێکی بۆ دوو ساڵ پێشکەشی بنزیمە کردبوو بە موچەی100ملیۆن یۆرۆ.


PM:11:08:01/06/2023