کەریم بنزیمە سەری لە بەرپرسانی یانەی ریاڵ مەدرید شێواندووەو نازانن ئەو یاریزانە دەمێنێتەوە یان دەڕوات،ئەمەش پاش ئەوەی رۆژی پێنجشەممە دەنگۆی مانەوەی بڵاوکرایەوە.
ماریۆ کۆرتیگانا لە ( زە ئەتلەتیک) ئاشکرای دەکات، لە ڕیال مەدرید تا ئێستا نازانێت کەریم بنزیمە چی دەوێت بە مانەوە یان ڕۆیشتن ، هەرچەندە کارلۆ ئەنچیلۆتی وەرزی داهاتوو بەردەوامە و پاڵپشتی تەواوی ئیدارەی یانەکەی هەیە لە ئێستادا.
ئەم سەرچاوە ئاشکرای دەکات، ڕیال مەدرید لەم هاوینەدا هەوڵی گواستنەوەی هاری کەین دەدات و گواستنەوەی ئەم یاریزانە لەسەر داوای کارلۆ ئەنچیلۆتییە.
بنزیمە ئۆفەرێکی لە یانەی ئیتحادی سعودی بۆ هاتووە بە موچەی 100ملیۆن یۆرۆ بۆ ماوەی دوو ساڵ.