بنزیمە تەلەفۆن بۆ رۆناڵدۆ دەکات

کەریم بنزیمەی فەرەنسی و ئەستێرەی یانەی ریاڵ مەدرید، تەلەفۆن بۆ رۆناڵدۆ دەکات و پرسیاری خولی سعودیەی لێدەکات.

رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، بنزیمە پەیوەندی بە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆوە کردووە بۆ کۆکردنەوەی هەندێک زانیاری کاتێک نزیک بوو لە قبوڵکردنی پێشنیارەکەی سعودیە، بەڵام ئێستا پێدەچێت پاشەکشەی کردبێت لە چونی بۆ ئەو خولە.

 بنزیمە پرسیاری لە کریستیانۆ کردووە دەربارەی بارودۆخی ژیان و خولەکە، ڕۆناڵدۆش ئامۆژگاری کرد کە ئەو ئۆفەرە قبوڵ بکات کە بۆی هاتووە لەو وڵاتەوە.

 -بەڵام دوای ئەوەی بنزیمە لەگەڵ سعودیە ڕێککەوت، پێدەچێت پاشەکشەی کردبێت و پەشیمان بووبێتەوە لە بڕیارەکەی.


AM:10:38:03/06/2023