لەبارەی وەرگرتنی موچەی پەرلەمانەوە نەوەی نوێ راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە

فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان راگەیەنراوێکی بۆ رای گشتی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، "فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە ٦ی١١ی ٢٠٢٢ بایکۆتی پەرلەمانی کوردستانی کردوە و موچە و دەرماڵەی پەرلەمانی رەت کردووەتەوە و هەژماری بانکی داخستوە و هیچ بڕە پارەیەکی وەرنەگرتوە و نەچۆتە سەر هەژماری بانکی".

ئاماژەش بەوەکراوە، تەنانەت ئەو پەرلەمانتارەنەشمان کە ئۆتۆمبێلیان بەقست راکێشاوە خۆیان قەرزی ئۆتۆمبێلەکانیان داوەتەوە و پەرلەمان یەک دیناریشی بۆ نەداونەتەوە.

راگەیەنراوەکەی نەوەی نوێ دا باس لەوەشکراوە ،داوا لەسەرۆکایەتی وسەرجەم پەرلەمانتارانی خولی پێنجەم دەکەین کە ئەو پارەیەی لەدوای تەواو بوونی ماوەی پەرلەمان وەریانگرتووە بیگەڕێننەوە بۆ خەزێنەی گشتی، چونکە ئەوە موڵکی گشتیەو بەپێی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی لەو بەروارەوە پەرلەمان هەڵوەشاوەتەوە و هیچ پەرلەمانتارێک بۆی نیە موچەی پەرلەمانتاری وەربگرێت.



PM:09:49:03/06/2023